په‌رله‌مانتارێك په‌یوه‌ندی نێوان مالیكی و قاعیده ئاشكرا ده‌كات
په‌رله‌مانتارێك زانیارى گرنگ له سه‌ر مالیكی و په‌یوه‌ندیی به ڕێكخراوى توندڕه‌وى قاعیده‌وه ئاشكرا ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى جێگرى ئێستاى سه‌رۆك كۆماردا، لیستێك به‌ناوى سه‌ركرده‌كانى قاعیده‌ى به سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌وكات داوه، به‌ڵام كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له‌لایه‌ن قاعیده‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ركراوه كه ناوى سه‌ركرده‌كانیان به مالیكی دراوه.
خه‌ڵه‌ف عله‌ییان، په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕای گه‌یاند :" لیستێك به ناوى سه‌ركرده‌كانى قاعیده و ژماره مۆبایل و ناونیشانه‌كانیانم به نوورى مالیكی، سه‌رۆكى پێووى حكوومه‌ت دا، به‌ڵام یه‌ك هه‌فته‌ى پێنه‌چوو، قاعیده له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، كه عله‌ییان ناوى سه‌ركرده‌كانى قاعیده‌ى به مالیكی داوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، باسى له‌وه‌ش كرد، كه دواتر له‌گه‌ڵ مالیكی به ئاماده‌بوونى موه‌فه‌ق ڕوبه‌یعی، كه ئه‌وكات ڕاوێژكارى ئاسایشی نیشتمانی بوو، پێیگوتووه :" ئه‌بو ئه‌سرا (نازناوى نوورى مالیكی_یه) ، ئه‌و كاته‌ى من ناو زانیارییه‌كانم له‌سه‌ر قاعیده پێداویت، كه‌سمان له‌گه‌ڵدا بوو، گوتى نه‌خێر ، گوتم ئه‌ى چۆن قاعیده له هه‌فته‌یه‌ك كه‌متر به‌وه‌ى زانى كه زانیاریم پێداون، له وه‌ڵامدا مالیكی گوتوویه‌تى ڕه‌نگه قاعیده دزه‌ى كردبێته ناو باره‌گاكانمانه‌وه".
خه‌ڵه‌ف عله‌ییان، گوتیشی :" دواى ئه‌وه قاعیده 7 له پاسه‌وانه‌كانمى كوشت".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى نوورى مالیكی له دوو خولى له‌سه‌ریه‌كدا له 2006 تا 2014، پێش سه‌رهه‌ڵدانى داعش، ڕێكخراوى قاعیده چه‌ندین كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له عێراقدا ئه‌نجام ده‌دا و دواى ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه‌ش، چه‌ند جارێك زیندانییه‌كانیان ده‌شكاند و به كۆمه‌ڵ هه‌ڵده‌هاتن.
bas news-
