ڕۆژنامه‌نووسێكى عێراقی له نزیك مووسڵ كوژرا
ڕوانگه‌ى عێراقی بۆ ئازادییه‌كانى ڕۆژنامه‌وانى، ڕای گه‌یاند :" له شارى حه‌زه‌ر، كه هێزه عێراقییه‌كان له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا ڕزگاریان كرد، وێنه‌گرێكى جه‌نگ، كوژرا".
ڕوانگه‌كه ئاشكراى كردووه، به كوژرانى ئه‌و وێنه‌گره، ژماره‌ى ڕۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كان له‌م ساڵدا، به‌رزبووه‌وه بۆ 21 ڕۆژنامه‌نووس.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه دراوه، "حه‌سه‌ن ناجى"، وێنه‌گرى جه‌نگ له شه‌ڕه‌كانى ڕزگاركردنى شارى حه‌زه‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كاندا بووه، به‌ڵام دوێنێ یه‌كشه‌مه له‌كاتێكدا وێنه‌ى شه‌ڕێكى قورسى نێوان هێزه عێراقییه‌كان و داعش ده‌گرت، كوژراوه.
bas news-
