600 هەزار كەس لە مووسڵ ئاوارە بوون
جاسم محەمەد جاف وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دووپاتی كردەوە لەنێو ئەو 600 هەزار ئاوارەیەدا، 133 هەزار کەس گەڕاونەتەوە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان لە سنووری پارێزگای نەینەوا.
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق باسی لەوەش كرد كە ژمارەی ئەو ئاوارانەی كە تا ئێستە لە كەمپەكان نیشتەجێن، 467 هەزار كەس دەبێت كە لەو ژمارەیە 425 هەزاریان لە بەشی راستی مووسڵ ئاوارە بوون.
جاسم محەمەد جاف راشیگەیاند كە وەزارەتەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گواستنەوەی ئاوارەكان و نیشتەجێكردنیان لە كەمپەكان و دووپاتیشی كردەوە كە كار دەكەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ئەو ناوچانەی كە كۆنتڕۆڵ كراونەتەوە.
bas news-
