ئەبوئیسحاق تونسی لە مووسڵ كوژرا
شاكر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند ئەبوئیسحاق و چوار كەس لە یاریدەرەكانی لە رۆژئاوای مووسڵ كوژراون.
جەودەت گوتیشی پۆلیسی فیدراڵی بەردەوامە لە پرۆسە هەواڵگرییەكانی لەنێو قووڵایی هێزەكانی داعش، ئەمەش بە هاوئاهەنگی هێزە ئاسمانییەكانی عێراق و كەتیبەی مووشەكهاوێژەكان دەكەن.
ئەوەشی دووپات كردەوە فەرماندەكەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە گەڕەكی (ئیقتسادیین)ی رۆژئاوای مووسڵ كوژراوە.
bas news-
