ته‌قینه‌وه‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدای هه‌ژاند
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا روویدا و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران و 7 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوهو بووه و كه‌رتی پۆلیسی هاتووچۆی كردووه‌ته ئامانج.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، كه‌رتی پۆلیس ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی ئه‌بونوئاس له به‌شی روسافه‌ی به‌غدا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ناو گه‌راجی پۆلیسی هاتووچۆی كه‌رتی روسافه بووه و پێشتر ئۆتۆمبێله‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتووچۆوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ش كه‌مێك پێش ئێستا له ناو گه‌راجه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه، جگه له زیانی گیانی، زیانی به ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دیكه‌ی ناو گهراجهكهش گه‌یاندووه.
له ئێستاشدا هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه.
k24-
