تەماتە لە بەغدا هەرا دەنێتەوە
هاووڵاتییانی شاری بەغدا و چەند شارێكی تری عێراقی دەستیان بە هەڵمەتێكی فرەوان كردووە لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە بۆ 2000 دینار، لەمبارەیەوە هەڵمەتێكی ناڕەزایی بە ناوی "لێگەڕێن با بڕزێ" دەستی پێكردووە و داوای بایكۆتی تەماتە دەكرێ.
هاووڵاتییانی عێراق ناڕەزایی بەرانبەر حكومەتەكەیان دەردەبڕن و بە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی تەماتەی دەزانن، لە كاتێكدا لە كۆنەوە تەماتە لە عێراق بە میوەی هەژارەكان ناسراوە و ئێستەش ناتوانن بیكڕن.
بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە بۆ 2000 دینار دەنگدانەوەیەكی میللی گەورەی دروست كردووە لە بەغدا، لە دوای دەستپێكردنی هەڵمەتی "لێگەڕێ با بڕزی"، وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی بەغدا رایگەیاندووە كە ئەو بەرزبوونەوەیە كاتیە و ماوەیەكی تر نرخەكەی دادەبەزێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
bas news-
