زۆرینەی عێراقییەکان خوازیارن عەبادی خولێکی دیکەی سەرۆکایەتیی وەزیرانی پێ بدرێت
بەپێی ئەو ڕاپرسییە کە دامەزراوەی (ئەلشروق بۆ ڕۆژنامەوانی) ئەنجامی داوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەشداری بە توێژ و ئاست و تەمەنە جیاوازەکان کردووە، زۆرینەی خەڵکی عێراق پێیانوایە کە عەبادی لە تاقیکردنەوە سەختەکاندا سەرکەوتوو بووە و لەو کاتەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی پێ سپێردراوە، توانیویەتی ھەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ببڕێت و شارەکانی (تکریت و فەلووجە) ڕزگار بکات و لە یەکلاکردنەوەی شەڕی مووسڵ نزیک ببێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن، دوای کۆتاییھاتنی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی داھاتووی عێراق، نووری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، ھەوڵ دەدات جارێکی دیکە لە ڕێگەی سیستەمی زۆرینەی سیاسی و بە پشتگوێخستنی سیستەمی تەوافووق، پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدەست بھێنێتەوە.
باسنيوز
