فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوه‌ده‌وڵه‌تى ، به‌رپرسێكى بالاى داعش ده‌كه‌نه ئامانج
به‌پێى زانیارییه‌كانى دژه‌تیرۆرى كوردستان، ك له په‌یجی تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، :" پاش نیوه‌ڕۆى 22-4-2017، تیرۆریست (عه‌لى ڕه‌زا مه‌حمود) به‌رپرسى دیوانى په‌روه‌رده و خوێندنى گرووپى تیرۆریستیى (داعش) له كه‌رتى ته‌لعفه‌ر، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان كرایه ئامانج".
له ڕاگهیاندراوهكهى دژه‌تیرۆری كوردستان، جه‌ختكراوه‌ته‌وه، كه له ئه‌نجامى هێرشه‌كه‌دا، به‌رپرسه‌كه‌ى داعش، كوژرا.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا، ئاماژه به‌وه دراوه، هه‌مان ڕۆژ 3 هاووڵاتى سڤیل له گه‌ڕه‌كى ئیسڵاح زراعى له به‌رى ڕاستى شارى موسڵ له‌كاتى هه‌ڵاتنیان له‌ژێر ده‌ستى (داعش)، له‌لایه‌ن چه‌كدارانى ئه‌و گرووپه‌وه ته‌قه‌یان لێكراو كوژران.
باس‌نیوز
