حەشدی شەعبی: ئەردۆغان دەستدرێژی کردووەتە سەرمان

حەشدی شەعبی: ئەردۆغان دەستدرێژی کردووەتە سەرمان


گوتەبێژی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت، کە سەرۆک کۆماری تورکیا دەستدرێژی کردووەتەوە سەر ئەوان.



ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و پەرلەمانتاری عێراق لە میانی حەشدی شەعبی دەزگایەکی فەرمیی عێراقییە و ”%70ـی پەرلەمانتاران دەنگیان بە یاساکەی داوە“.



ئەحمەد ئەسەدی بە ئاماژەکردن بەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پشتگیریی عێراقی کردووە، پێیوایە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی، دەستدرێژی کردووەتە سەر وڵاتێکی خاوەن پەرلەمانی هەڵبژێردراو.



پێشتر رەجەب تەییب ئەردۆغان ، کە حەشدی شەعبی رێکخراوێکی تیرۆریستییە و دەستی بە خوێنی هاووڵاتییانی سوننەوە سوورە.



دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لەسەردەمی سەرۆکایەتیی نوری مالیکی لە مانگی حوزەیرانی 2014 و داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی عێراق لەلایەن رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوای دروستکردنی میلیشیای حەشدی شەعبی دا.



سەرکردە سوننەکانی عێراق بەردەوام باس لەوە دەکەن، کە چەکدارانی ئەو میلیشیایانە لەسەر بنەمای مەزهەبی هاووڵاتییانی سوننەمەزهەب بە دڕندانەترین شێوە دەکوژن و ئەشکەنجەیان دەدەن.
ba snews-
Top