داعش گازی خه‌رده‌لی دژی راوێژكارانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجام دا
ئه‌و كه‌ناڵه وتیشی، ئه‌و ھێرشه له 17/4/2017 ئه‌نجام دراوه، دوای ئه‌وه 25 هاوڵاتی داوای هاوكاری ته‌ندروستیان كردوه به‌ڵام هیچ یه‌ك له راوێژكارانی ئه‌مه‌ریكی و ئوسترالی بریندار نه‌بوون.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سول وتی، شه‌ش سه‌رباز تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆك گوازراونه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جۆری ئه‌و ئه‌و گازه‌ی له‌و هێرشه به‌كار هاتووه، بزانرێت.
دوو سه‌رباز كه نه‌یان ویست ناویان ئاشكرا بكرێـت، وتی، هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی ماسك و كه‌لوپه‌لی پێویستی پاراستنیان هه‌یه و له كاتی هه‌ر هێرشێكی كیمیاوی به‌كاری ده‌هێنن.
پێشتریش رێكخراوی داعش چه‌كی كیمیاوی به‌كار هێناوه، به‌ڵام دووه‌م جاره هێرشی له‌مشێوه‌یه ئه‌نجام بدات، راپۆرته‌كانی راگه‌یاندن باس له‌وه ده‌كه‌ن، چه‌كداران له رۆژئاوای موسڵ هێرشیان به گازی كلۆر ئه‌نجام داوه.
PAYAMNER -
