داعش تەنها 13 گەڕەكی لای راستی مووسڵی بەدەستەوە ماوە
عید محەمەد عەبدەلی ئەفسەر لە هێزەكانی سوات رایگەیاند لە بەشی راستی مووسڵ، تەنھا 13 گەڕەك لەژێر كۆنتڕۆڵی داعشدا ماون و دوایین حەشارگەی رێكخراوی داعش لە بەشی راستی مووسڵ، ناوچەی 17ی تەمووز دەبێت كە رێكخراوەكە ناوی ناوە فەتح، چونكە یەكەم گەڕەك بوو كە لە هاوینی ساڵی 2014 كۆنتڕۆڵی كرد".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستە داعش لە زۆربەی ناوچەكانی بەشی راستی مووسڵ پەنای بردووەتە بەر شێوازی هەڵاتن و تەنانەت بەبێ بەرگریكردن، ناوچەكان رادەستی هێزەكانی عێراق دەكات و گوتیشی "ئێستە داعش پشتی بەستووە بەپلانی لێدان و هەڵاتن.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە قۆناخی داهاتوو پلانێكی ئەمنی تایبەت بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە دەگیرێتەبەر کە كۆنتڕۆڵ كراونەتەوە.
bas news-
