ههوڵ دهدرێت ڕێگرى له ئاوارهبوونى مووسڵییهكان بگیرێت
رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت گەیشتنە ناو سەنتەری پارێزگای نەینەوا و هاوکاری خۆراکییان بۆ ٣٥٠٠ خێزانی گەڕەکی کەرامەیان لە شارى نەینەوا، دابین كرد.
موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆنفرانسی پێشکەشکردنی راپۆرتی ساڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانییدا رایگەیاند : '' بەمەبەستی رێگریکردن لە ئاوارەبوونی خەڵکانێکی زیاتر بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، هەوڵ دەدەین هاوکارییەکانمان بگەیەنینە ناوچە ئازادکراوەکان و بەتایبەتیش ناو سەنتەری نەینەوا''.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی بۆ سەنتەری نەینەوا چڕتر کردووەتەوە و تەنیا لە ماوەی مانگێکدا ٦٠٠٠ خێزانی ناو شارەکە هاوکاریی خۆراکییان بۆ دابین کراوە.
bas news-
