ڕووسیا سه‌ردانه‌كه‌ى مالیكی بۆ مۆسكۆ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
هاشم ركابى، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ڕای گه‌یاند :" لایه‌نى ڕووسی واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى نوورى مالیكی بۆ مۆسكۆ دواخستووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه لایه‌نى ڕووسی هۆكارى دواخستنى سه‌ردانه‌كه‌ى ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه، گوتیشی :" سه‌ردانه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێنراوه‌ته‌وه".
پێشتر باڵیۆزی عێراق له ڕووسیا، ڕای گه‌یاند :" ڕووسیا سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى نوورى مالیكی بۆ مۆسكۆ كه بڕیار بوو له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ئه‌نجامى بدات، هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه".
bas news-
