فه‌رمانى گرتن بۆ سه‌رۆكى وه‌قفى سونه‌ى عێراق و كوڕه‌كه‌ى ده‌رده‌كرێت
دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى به‌غداد_ كه‌رخ، فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ كوڕى عه‌بدولله‌تیف همه‌یم، سه‌رۆكى وه‌قفى سونه‌ى عێراق ، ده‌رده‌كات.
به‌پێی فه‌رمانى گرتنه‌كه، بڕیار دراوه به ده‌ستگیركردنى سه‌رمه‌د عه‌بدولله‌تیف به تۆمه‌تى تێكدانى كه‌ره‌سته‌ى ئاگركوژێنه‌وه.
به‌پێی ماده‌ى 360ى یاسای سزادانى عێراقی، تۆمه‌ت ئاراسته‌ى عه‌بدوله‌تیف همه‌یم، سه‌رۆكى وه‌قفى سونه‌ى عێراق له‌سه‌ر بابه‌تى "كامێرای چاودێری نهێنى" كرواه.
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌رى "خه‌به‌ر عاجل"ى عێراقی ڕاگه‌یاندووه، كه دادگا فه‌رمانى گرتنى بۆ عه‌بدولله‌تیف همه‌یم ده‌ركردووه، و بڕیاره‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه پێشتر دیوانى وه‌قفى سونه دامه‌زراندنى (كه‌مال عیساوی) وه‌ك بریكارى كاروبارى وه‌یفى سونه، ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، كه "عیساوی پێشتر بریكارى حه‌ج و عومره بووه و له پرۆسه‌ى چاكسازییدا ، له پۆسته‌كه‌ى لابراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌یقفى سونه‌ى عێراق، ڕای گه‌یاند :" كێشه‌ى سه‌رۆكى وه‌قف په‌یوه‌ندی به گه‌نده‌ڵییه‌وه نییه، وه‌ك له ژماره‌یه‌ك له ماڵپه‌ره‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستى به پرسێكى كه‌سییه‌وه هه‌یه".
پێشتر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه داواى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان له "همه‌یم" كرد.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاو كرایه‌وه كه ئاماژه درابوو به‌وه‌ى، له ناو باره‌گاى وه‌قفى سونه كامێراى چاودێرى به شێوه‌ى نهێنى له ژووره‌كاندا دانراوه و وێنه و ده‌نگ تۆمار ده‌كه‌ن و په‌یسوت كراون به نووسینگه‌ى سه‌رۆكى دیوانه‌وه كه كوڕى عه‌بدولله‌تیف همه‌یم، به‌ڕێوه‌به‌رێتى.
bas news-
