قه‌یس خه‌زعه‌لى به‌چه‌كه‌وه ده‌چێته ناو زانكۆیه‌كه‌وه و خۆپیشاندان درووست ده‌بێت
ئه‌مڕۆ خوێندكارانى زانكۆى قادسییه، خۆپیشاندانێكیان دژ به ئه‌میندارى گشتى گرووپی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق و پاسه‌وانه‌كانى ئه‌نجامدا كه به چه‌كه‌وه چوونه ناو حه‌ره‌مى زانكۆكه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان، گرته ڤیدیۆ و وێنه‌ى خۆپیشاندانه‌كانیان بڵاوكرده‌وه، كه چه‌كدار و پاسه‌وانه‌كانى قه‌یس خه‌زعه‌لى، ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه و له ژماره‌یه‌كیشیان دراوه.
به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، خوێندكاره خۆپیشانده‌ره‌كان ڕ‌ازى نه‌بوون ئه‌و به‌رپرسه به چه‌كه‌وه حه‌ره‌مى زانكۆ ببه‌زێنن، بۆیه نیگه‌رانى درووست ده‌بێت و ده‌ست ده‌كه‌ن به خۆپیشاندان و هوتافى "ئێران بۆ ده‌ره‌وه ، بۆ ده‌ره‌وه"یان گوتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسى "موستهقله"ى ڕاگه‌یاندووه، كه چه‌كداره‌كان ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته‌وه سه‌ر خوێندكاره‌كان و تهقهیانیش كردووه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له خوێندكاره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام به‌هۆى به‌رده‌وامى خۆپیشانده‌ران و سووربوونیان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كه، چه‌كداره‌كان ناچاربوون خوێندكاره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئازاد بكه‌ن.
شاركها
bas news -
