ژماره‌یه‌ك شاره‌زاى بۆمبڕێژكردن و چه‌كى كیمیاوى داعش كوژران
له ڕاگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى سه‌ربازیدا هاتووه :" به‌پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، فڕۆكه سه‌ربازییه‌كان كارگه‌یه‌كی بۆمبڕێژكردنیان له ناوچه‌ى پیشه‌سازی له به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ به ته‌واوه‌تى ڕووخاند".
له‌و بۆردوومانه‌ى فڕۆكه جه‌نگییه عێراقییه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانى بۆمبڕێژكردن و درووستكردنى چه‌كى كیمیاوى، كوژران.
ناوى ژماره‌یه‌ك له شاره‌زاكان ئاشكرا كراون كه یه‌كێكیان "ئه‌بو حه‌مزه"یه و خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانییه به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى وڵاتى به‌حره‌ینه، هه‌روه‌ها شاره‌زایه‌كی فه‌ڕه‌نسى به ناوى "ڕه‌فعه‌ت" كوژراوه له‌گه‌ڵ ئه‌بو روسل حه‌دیدی، كه عێراقییه.
bas news -
