فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی له مووسڵ خرایه خواره‌وه و فڕۆكه‌وانه‌كانیش كوژران
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى خانه‌ى میدیاى جه‌نگ، ئه‌مڕۆ له به‌رى چه‌پى شارى مووسڵ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازى عێراقی كه‌وته خواره‌وه و تێكشكا".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ستافى فڕۆكه‌وانى فڕۆكه سه‌ربازییه‌كه له دوو فڕۆكه‌وان پێكهاتووه و هه‌ردووكیان له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌ر له ڕاگه‌یاندراوه‌كه ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه فرۆكه‌كه له ئه‌ركدا بووه بۆ پشتیوانیكردن له پۆلیسی فیدڕاڵی كه له به‌رى ڕاستى شاره‌كه به‌رامبه‌ر داعش شه‌ڕیان ده‌كرد، به‌ڵام دواى شه‌ڕێكى سه‌خت و كوشتنى ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانى داعش، ته‌قه‌ى لێكراوه و له به‌رى چه‌پی مووسڵ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه .
باسنيوز
