مالیكی و عه‌بادى زیانى 140 ملیار دۆلار له عێراق ده‌ده‌ن
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، مالیكی (70) ملیار دۆلار زیانی له عێراق دا‌و عه‌بادی_یش بوە ھۆی دابه‌زینی یه‌ده‌گى ناوەندی بۆ (35) ملیار دۆلار و قه‌رزه‌كانیش بڕی (35) ملیار دۆلار زیادیان كردووه كه به تێكڕا ده‌كاته (70) ملیار دۆلار، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی عێراقییه‌كان چیتر گره‌وی خۆیان نه‌خه‌نه ده‌ست حیزبی ده‌عوه.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ده‌نووسێت :" ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یە (مالیكی و عه‌بادى) كه سه‌ر به حزبی ده‌عوه‌ی عێراقن و ئەو حزبەی کە كۆنترین و رێكخراوترین حزبی شیعی یه له عێراقدا، مالیكی له ساڵی 2007 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و وه‌ك فریادڕه‌سێكی ئه‌منی كه بتوانێت عێراق له‌و قه‌یرانه ئه‌منییه‌ی تێی كه‌وتووه ڕزگار بكات به حوكمی ئه‌وه‌ی پێشتر كه‌سایه‌تی دیاری سه‌ربازی حزبی ده‌عوه بوو، پاش ئه‌وه‌ی له چوار ساڵی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌ی بۆ نه‌كرا دووباره خولێكی دیكه‌ى بۆ نوێ كرایه‌وه.
له كۆتایی هه‌ردوو خوله‌كه‌یدا چوار پارێزگا‌ی عێراقی لەدەستدا و كه‌وتنه ده‌ست داعش، به‌هۆى شه‌ڕى داعشیشه‌وه زیاتر له (35) ملیار دۆلار زیانی بە عیراق گەیاند.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كۆمه‌ڵ، ده‌شنووسێت :" عه‌بادی كه به‌وه ناسراو بوو پیاوێكی ئابورییه و چوار ساڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابوری بووه و چوار ساڵى دیكه‌ش سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بووه ساڵێكیش وه‌زیری گه‌یاندن بووه، خاوه‌نی پله‌ی دكتۆرایه و چوار خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه له داهێناندا له كۆتایی ساڵی 2014 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست كه یەدەگی نه‌ختینه‌ى عێراق نزیكه‌ی (81) ملیار دۆلار بوو، کەچی له ئێستا ئه‌و یه‌ده‌گه كه‌می كردووه و تاكۆتایی خوله‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه له (46) ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت :" له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی، قه‌رزه‌كانی عێراق به‌پێ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆی ناردووین بری (81) ملیار دۆلار بوو، به‌ڵام له كۆتا دانیشتنمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داراییدا، باسیان له‌وه‌كرد كه ته‌واوی قه‌رزه‌كانی عێراق گه‌شتونه‌ته (126) ملیار دۆلار، كه‌واته مالیكی نزیكه‌ی (70) ملیار دۆلار زیانی له عێراق دا و به‌هه‌مان شیوه‌ش عه‌بادی بووە ھۆی دابه‌زینی ئیه‌ده‌گى ناوەندی بۆ (35) ملیار دۆلار و قه‌رزه‌كانیش بڕی (35) ملیار دۆلار زیادیان كردوه كه به تێكڕا ده‌كاته (70) ملیار دۆلار.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه پێویسته چیتر عێراقیه‌كان گره‌وی خۆیان نه‌خه‌نه ده‌ست حزبی ده‌عوه‌ى ئیسلامییه‌وه.
نوری مالیكی، ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی له ساڵى 2006 تا 2014 له دوو كابینه‌ى له‌سه‌ر یه‌كی حكوومه‌تى عێراق، سه‌رۆكى حكوومه‌ت بوو، به‌دواى ئه‌ویشدا، حه‌یده‌ر عه‌بادى، له حزبى ده‌عوه سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى وه‌رگرت.
bas news -
