عه‌بادى شوێنى "ئه‌بو به‌كر به‌غدادى" ئاشكرا ده‌كات
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ڕای گه‌یاند :" ئه‌و زانیارییانه‌ى له به‌رده‌سته، ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه ئه‌بو به‌كر به‌غدادى ماوه‌یه‌كی زۆره له مووسڵ هه‌ڵاتووه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئێستا هێزه عێراقییه‌كان له دواهه‌مین چوارگۆشه‌ى مووسڵن.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و ناوچانه‌ى تا ئێستا هێزه عێراقییه‌كان ڕزگاریان كردووه، قورسترین بوون، گوتیشی :" حكوومه‌ت سووره له‌سه‌ر پاراستنى گیان و ماڵى هاووڵاتیانى ناوچه‌كانى شه‌ڕ".
عه‌بادى، به بێ ناونهێنانیان به‌شێك له سیاسییه‌كانى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه خواستیان ئه‌وه‌یه عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخى خراپی پێشووى كه ڕێگه خۆشكرا بۆ داگیركردنى شار و شارۆچكه‌كان له لایه‌ن داعشه‌وه.
bas news -
