بڕیارده‌رى پێشووى په‌رله‌مان: سه‌لیم جبوورى به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ مالیكی له تۆمه‌تباره‌وه بوو به سه‌رۆكى په‌رله‌مان
بڕیارده‌رى خولى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌ركرده له ئیئتیلافی موته‌حیدوون ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به ڕێكهوتنى له‌گه‌ڵ مالیكی، سه‌لیم جبوورى له ماوه‌ى دوو ڕۆژدا له تۆمه‌تباره‌وه بوو به سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق.
محه‌مه‌د خالدی، بڕیارده‌رى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌ركرده له ئیئتیلافی موته‌حیدوون (به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌سیل نوجه‌یفی) له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، ڕای گه‌یاند :" ڕێككه‌وتنێك ژێر به‌ژێر له نێوان سه‌لیم جبوورى و نوورى مالیكی هه‌یه، كه به داناناى جبوورى به‌سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆتایی هات، له كاتێكدا تا دوو ڕۆژ پێش ڕێككه‌وتنه‌كه، به تێوه‌گلان له تیرۆر تۆمه‌تبار كرابوو.
ناوه‌نده په‌رله‌مانى و سیاسییه‌كان، نوورى مالیكی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له تۆمه‌تبارانى تیرۆر ڕێككه‌وتنى كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى دۆسیه‌كانیان بۆ ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادوه‌رى به‌رزكرایه‌وه.
bas news -
