زاواکەی ترامپ سەردانی عێراق دەکات
ئهو بهرپرسه شەوی یەکشەممە وتی کوشنەر لەگەڵ جەنەڕاڵ جۆزێف دەنفۆرد سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکا پێکەوە ڕۆیشتوون.
هێشتا وردەکاری سەردانەکەی کوشنەر ڕانەگەیەندراوە، بەڵام پێدەچێت شەڕی داعش لە نێو کارنامەی گەشتەکەیدا ببێت.
کوشنەر وەکو سەرۆک ترامپی خەزوری پێشتر هیچ ئەزمونێکی لە نێو حکومەتدا نەبووە، بەڵام بە خێرایی بوو بە یەکێک لە پیاوە هەرە بەهێزەکان لە واشنتن.
payamner -
