لۆس ئه‌نجلۆس تایمز: دەبێ ئاوارەکانی موسڵ بیسه‌لمێنن داعش نین
لۆس ئه‌نجلۆس تایمز بڵاویکردەوە ئه‌و که‌سانه‌ی له موسڵه‌وه ئاواره ده‌بن، ده‌بێ بیسه‌لمێنن ئه‌ندامی داعش نین.
لۆس ئه‌نجلۆس تایمز، له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه به گه‌یشتنی هاووڵاتییانی ئاواره‌ی موسڵ ده‌کات بۆ که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ری و دەنووسێت به پله‌ی یه‌که‌م ئاسایش گرنگه و ئەو کەسانە ده‌بێ بیسه‌لمێنن که ئه‌ندامی داعش نین.
ڕاپۆرته‌که باس لەوە دەکات که ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی عێراق به‌رپرسن له لێکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه جێگه‌ی مه‌ترسی نین و له که‌مپێکی باشووری موسڵ ئه‌فسه‌رێک له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ی لیستی ئەو کەسانەی لابوو که ئه‌ندامی داعشن و به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که دێن و ئاواره ده‌بن بزانێ له‌و لیسته‌دا نین.
جه‌نه‌ڕاڵ باسم خه‌لیل که بۆ سه‌رچاوه‌که دواوه ده‌ڵێ" ئه‌و کاره بۆ پاراستنی ئاسایشه و یه‌که‌م شت که پێمان وترابێت گرنگه، مافی مرۆڤه، ئێمه به یاسا مامه‌ڵه ده‌که‌ین و کاره‌کانمان به پێی یاسا به‌ڕێوه ده‌به‌ین، نابێ خه‌ڵکی هه‌روا بێنه ناوکهمپهکانهوه، پرسیاری ناو و ناوی که‌سوکاریان لێ ده‌که‌ین، که دڵنیابووینه‌وه ناسنامه‌یان ده‌ده‌ینه‌وه و پێشوازییان لێ ده‌کرێت
payamner-
