کەنەدا ماوەی مانەوەی ھێزەکانی لە عێراق بۆ شەڕی داعش درێژ دەکاتەوە

کەنەدا ماوەی مانەوەی ھێزەکانی لە عێراق بۆ شەڕی داعش درێژ دەکاتەوە


کەنەدا بڕیاری دا ماوەی مانەوەی ھێزەکانی لە عێراق بۆ ھاوکاریکردنی ھێزە عێراقییەکان لەشەڕی داعش تا ٣٠ی حوزەیران درێژ بکاتەوە.



ئەسۆشیەیتد پرێس، بڵاویکردەوە کە "ھیرجەت ساجان" وەزیری بەرگریی کەنەدا ڕایگەیاندووە، ھێزەکانیان لە ٣١ی ئاداردا ماوەی مانەوەیان لە عێراقدا کۆتایی پێ دێت، بەڵام درێژ کراوەتەوە بۆ ٣٠ی حوزەیران و بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە لە کاتی ئێستادا درێژ کراوەتەوە. ساجان، ڕایگەیاندووە" ئەو سێ مانگە باشە بۆ حکومەتەکەمان تا ھەڵسەنگاندن بۆ بەشداریکردن لە شەڕەکەدا بکات و بزانێ چی پێویستە بکرێت."



بە وتەی وەزیری بەرگریی کەنەدا، لە ئێستادا ھێزەکانیان لە ڕۆژھەڵاتی موسڵ ئەرکیان ھەیە ‌و ڕاوێژ دەدەن بە ھێزەکانی عێراق بۆ ڕزگارکردنی ڕۆژئاوای شارەکە.



بەپێی ئاژانسەکەش، ھێزە تایبەتەکەی کەنەدا کە نزیکەی ٢٠٠ سەرباز دەبن لە سەرەتای ھاتنیانەوە بۆ عێراق گرنگییان بە کارکردن لەگەڵ پێشمەرگە داوە و زیاتر لەگەڵ کورد کاریان کردووە.

payamner-
Top