فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان شكست به دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌هێنن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، كه سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، هه‌وڵی داوه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ڕازی بكات ئاماده‌ى دانیشتنه‌كان بن، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى دوێنێ له په‌رله‌ماندا بڕیارێك له باره‌ى داگرتنى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك ده‌ركرا، ئاماده نه‌بوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆڵى په‌رله‌مان.
دوێنێ شه‌مه جگه له‌وه‌ى په‌رله‌مان بڕیاری دا، كه بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، به هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه حكوومییه‌كان ڕه‌ت بكرێته‌وه، هاوكات له لایه‌ن په‌رله‌مانتار عوده‌ى عه‌وادى، لێپرسینه‌وه له عه‌دیله حموود، وه‌زیری ته‌ندرووستى كرا.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق ته‌نها بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كی ده‌ركرد كه تایبه‌ته به خۆر عه‌بدوڵا.
باسنيوز
