ناتۆ ئامێری دژهبۆمب ڕاده‌ستی عێراق ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی ناتۆ، رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی رۆژی 26ی مانگی ئازاری ڕابردوو 160 ئامێری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی ده‌ستكردی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كردووه.
جێنز ستۆڵتێنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ دوێنێ هه‌ینی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌دا پێشوازی لهوههنگاوه كردووه‌و ڕایگه‌یاندووه یه‌كێك له‌باشترین ئامراز و ئامێره‌كان له‌شه‌ڕی دژی تیرۆریزمدا بریتییه له ڕاهێنانی هێزهناوخۆییهكان و ئه‌و ئامێرانه یارمه‌تیده‌رده‌بن له‌پاراستنی ژیانی كه‌سانی مه‌ده‌نیدا.
له‌سه‌ر داوای عێراق، ناتۆ له ساڵی 2015دا ڕازیبوو له‌سه‌ر ده‌ستبه‌ركردنی دروستكردنی توانای به‌رگریی له‌چه‌ند بوارێكدا، له‌وانه‌ش هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمبی ده‌ستكرد و گولله‌تۆپ و مین، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌كه‌رتی ئاسایش و ته‌ندروستی سه‌ربازی و پلاندانانی سه‌ربازی بۆ بواری مه‌ده‌نی.
له ساڵی 2006دا، ناتۆ له‌ئوردون راهێنانی كرد به 350 ئه‌فسه‌ری عێراقی و له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وارشۆ له ته‌مووزی ئه‌و ساڵه‌دا هاوپه‌یمانانی ناتۆ ڕازی بوون ئه‌م ڕاهێنانه له‌ناو عێراقدا ئه‌نجامبدرێت.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه، ڕاوێژكارانی ناتۆ له‌عێراقدا كارده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراقی‌دا سه‌رپه‌رشتی چالاكییه‌كانی مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كه‌ن بۆ ئه نجامدانی چاكسازی له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كاندا.
ناتۆ ڕێكخراوێكی سه‌ربازی و سیاسییه 28 وڵات تێیدا ئه‌ندامن و له‌ساڵی 1949وه دامه‌زراوه سه‌ره‌تا 12 وڵات پێكیانهێنا.
xandan -
