شاندی پەرلەمانی عێراق لە بەنگلادیشە

شاندی پەرلەمانی عێراق لە بەنگلادیشە
شاندی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی هومام حەموودی جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی وڵاتی بەنگلادیشیان كردووە بۆ بەشداریكردن لە خولی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی.


شاندەكەی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی گەیشتوونەتە شاری دەكای پایتەختی بەنگلادیش و بڕیارە بەشداری خولی ژمارە 136ی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی بكەن.


سبەی خولی نوێی كۆبوونەوەی پەرلەمانی نێودەوڵەتی دەست بە كارەكانی دەكات و ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت.
bas news -
Top