ئیبراھیم جەعفەری: بوونی بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق قبووڵ ناکەین
ئاژانسی فەرمیی ئێران(ئیرنا) دیمانەیەکی ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەتی سعودی بڵاو کردەوە کە تیایدا جەعفەری دژایەتیی بەغدای لەگەڵ دامەزراندنی بنکەی سەربازیی ئەمریکا و جێگیرکردنی ھێزی سوپای ئەمریکا لە ناو خاکی عێراق دووپات کردەوە و ڕایگەیاند حکومەتی عێراق بوونی ئەو بنکانە قبووڵ ناکات.
وەزیری دەرەووەی عێراق لە دیمانەکەیدا لەگەڵ شەرق ئەوسەت، ئاماژەی بەوە کردووە کە بەغدا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕاھێنانی ھێزەکانی سوپای عێراق لەلایەن ڕاوێژکاران و ڕاھێنەرانی سەربازیی ئەمریکاوە، ئەویش بەگوێرەی ڕێککەوتنێک کە لە نێوان ھەروددلادا ھەیە.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕایگەیاند کە ئەوان دژی ھەر بڕیارێکی ئەمریکان کە دامەزراندنی بنکەی سەربازیی ئەوان لە چەند ناوچەیەکی عێراقی لێبکەوێتەوە.
PAYAMNER -
