عێراق هەوڵی نزیکبوونەوەی ئێران و سعودیە دەدات

عێراق هەوڵی نزیکبوونەوەی ئێران و سعودیە دەدات
پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەوڵی نزیکبوونەوە لە نێوان هەردوو وڵاتی سعودیە و ئێران دەدات.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتاری نزیک لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ سایتی مەعلومە، وێڕای ئاماژە بە کاریگەریی ئاڵۆزی لە پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر عێراق، ڕایگەیاند کە بەغدا سەرقاڵی بەرقەرارکردنی دیدارێکی دۆستانەیە لە نێوان تاران و ڕیاز.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق باسی لەوەش کردووە کە عێراق یەکەم وڵاتە دەستپێشخەریی نزیکردنەوەی ئێران و سعودیەی کردووە و هەوڵ دەدات نوێنەرانی هەردوو وڵات لەسەر مێزێک کۆبکاتەوە و کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا وتی ناکۆکیی نێوان ئەو دوو وڵاتە هیچ پەیوەندی به‌ کێشەی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە.

PAYAMNER -
Top