به‌رپرسی راگه‌یاندنی داعش له به‌عاج كوژرا
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه دیاره‌ی داعش، ناوی (ماهیر نووری ئه‌حمه‌د ئه‌لخاتوونی) بووه و به (ماهیر ئه‌لروفعه) ناسراوه, كاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ, فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانن، كردوویانه‌ته ئامانج و له بۆردومانێكدا كوژراوه.
داعش له حوزه‌یرانی 2014 هاته عێراق و به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌كی سوپای عێراق مووسڵ جێهیشت و ته‌واوی چه‌كوچۆڵی سه‌ربازی سوپاكه‌شی بۆ رێكخراوه‌كه جێهێشت و بووه هۆی به‌هێزتربوونی توانای سه‌ربازی ئه‌و رێكخراوه.
به‌ڵام ئێستا داعش توانا سه‌ربازییه‌كانی له ده‌ستداوه و ته‌نها سه‌دا 20ی شاری مووسڵی سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وای به‌ده‌سته‌وه ماوه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد و له ماوه‌یه‌ك كه‌مدا، پێشمه‌رگه توانی یه‌كه‌م هێلی به‌رگری داعش، له ده‌شتی نه‌ینه‌وا تێكبشكێنێت و رێگه‌ی پێشڕه‌ویكردن بۆ سوپای عێراق، به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ بكاته‌وه و پاڵپشتی ئه‌و هێزه بكات.
k24 -
