سوپای عێراق: تەقینەوەکەی موسڵ کاری داعش بووە

سوپای عێراق: تەقینەوەکەی موسڵ کاری داعش بووە


سوپای عێراق ڕایگەیاند ئەو تەقینەوەیەی کە لە موسڵ مەدەنییەکانی کوشت داعش بووە نەک بۆردومانی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا.



سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕەتیکردەوە کە ئەو تەقینەوەی ڕۆژئاوای موسڵ بەھۆی بۆردومانی ھێزی ئاسمانی ئەمریکاوە بووبێت، بەڵکو بە ھۆی بۆمبێکی چێنراوی داعشەوە بووە.



سوپای عێراق لەو بەیاننامەیەدا، کە وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، ھەموو ئەو دەنگوباسانە ڕەتدەکاتەوە کە کوژرانی دەیان کەسی سڤیلی لە بەری ڕۆژئاوای موسڵ بە ھۆی بۆردومانی ھێزی ئاسمانی ئەمریکاوە بووبێت، بەڵکو بە ھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی داعشەوە بووە.



لە ڕۆژئاوای موسڵ، تەقینەوەیەک بووە ھۆی کوژرانی دەیان کەسی سڤیل کە ژمارەیان بە زیاتر لە ٢٠٠ کەس مەزەندە کراوە، بە پێی وتەی دانیشتووانی ناوچەکە و سەرچاوەکانی دیکە وترا کە بە ھۆی بۆردومانی ھێزی ئاسمانی ئەمریکاوە بووە.



سوپای ئەمریکاش دانی بەوەدا نا کە لەو کاتەدا لەسەر داوای ھێزە عێراقییەکان بۆردومانی ئاسمانی کردووە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دروست کردووە تا بە زووترین کات بڕیار بدات ئاخۆ ئەو کارەساتە بۆ ھۆی بۆردومانی ئەوانەوە بووە یاخود نا. له بەرامبەر لیژنە ئەمریکییەکە سوپای عێراق رایگەیاندووە کە تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی داعش ئەو کارەساتەی لێکەوتووەتەوە.
payamner-
Top