پێشبينى ده‌كرێت داعش 6 هه‌زار ته‌رمى فڕێدابێته‌ چاڵى خه‌فسه‌وه‌

پێشبينى ده‌كرێت داعش 6 هه‌زار ته‌رمى فڕێدابێته‌ چاڵى خه‌فسه‌وه‌
شاندێكی حكومەتی عێراق سەردانی چاڵی خەفسەیان كرد بە مەبەستی ئەنجامدانى پشكنین لەسەر تەرمی ئەو كەسانەی كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژرابوون و ته‌رمه‌كانيان خرابووه‌ ئه‌و چاڵه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان پێشبینی دەكرێت نزیكەی 6 ھەزار تەرم فڕێدرابنە ناو ئەو چاڵانەوە.

لەناو شاندەكەدا جێگری سەرۆكی كۆمیتەی نێودەڵەتی كەسە ونبووەكان لە عێراق و چەند لێكۆڵەرێكی بیانیش ھەبوون.
k24 -
Top