عه‌بادی له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق
له دیدارێكی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، عه‌بادی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی عێراق پێویستیان به هێزی ئه‌مه‌ریكی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنان و هاوكاری لۆجستی و هاریكانی بواری هه‌واڵگری وه‌ربگرن.
له ئێستادا پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق بڵاو كراونه‌ته‌وه، له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ 1000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بمێننه‌وه، وتی، كه‌مێك له‌و ژماره‌یه زیاتر.
باسی له‌وه‌ش كرد كه له‌سه‌ردانی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ كۆشكی سپی پابه‌ندبوونی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی و كۆنگریس له هاوكاریكردنی عێراق له شه‌ڕی دژی داعش به‌دی كردوه.
عه‌بادی راشیگه‌یاند، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما نه‌ی ده‌ویست له شه‌ڕی داعش تێوه بگلێت، به‌ڵام ناچار بوو ئه‌م كاره بكات دوای ئه‌وه‌ی داعش له سنوری سوریا په‌ڕیه‌وه و نزیكه‌ی 40% خاكی عێراقی داگیركرد.
وتیشی، ده‌یویست عێراق له‌بیر بكات، فشارێكی زۆر له‌سه‌ر ئۆباما هه‌بوو بۆ ئه‌وه یارمه‌تی عێراق بدات، ئێستا تێگه‌یشتنێك هه‌یه عێراق وه‌كو هاوپه‌یمان دابنێن، عه‌بادی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئیداره‌ی تره‌مپ نیازێكی روونی هه‌یه داعش له‌ناو ببات.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی پێشتری تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌نه‌وتی عێراق، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وتی، به سه‌رۆك ترمپم وت نه‌وتی عێراق بۆ هاوڵاتیانی عێراقه، ئه‌و بابه‌ته عێراقییه‌كانی توڕه كردوه، سامانی عێراقییه‌كانه، له‌به‌رامبه‌ردا تره‌مپ وتی، ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر بوونی سه‌ربازی خۆی نه‌وت له عێراق وه‌ربگرێت.
payamner -
