فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی: پارە و چەك لە ئێران وەردەگرین
نەسر شەمەری یاریدەری سەربازی لە بزوتنەوەی نەجبائی سەر بە حەشدی شەعبی لە دیمانەیەكی كەناڵی "سۆمەریە"ی عێراقیدا سەرباری ئاماژەدان بە سەرچاوەی دارایی و هاوكارییە سەربازییەكانی حەشدی شەعبی، ئامادەییشی دەربڕی بەوەی لەلایەن دەزگایەكی تایبەتی حەشدی شەعبیەوە پارێزگاری لە ژیانی موقتەدا سەدر مەرجەعی باڵای سەدرییەكان بكەن.
شەمەری گوتی عەبادی بە ڕوونی دڵنیای كردوونەتەوە لەوەی بە هیچ شێوەیەك لە ئەمەریكا باسی لە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی یاخود تێكەڵكردنیان بە هێزە فەرمییەكانی سوپای عێراق نەكردووە.
گوتیشی ئەوەی لە ئەمەریكا لەمبارەیەوە بڵاوكرابووەوە، تەنها هەڵەی وەرگێڕان بووە.
ئەمڕۆ عەبادی بە فەرماندەكانی حەشدی شەعبی راگەیاندبوو كە زیادەڕۆیی ناكەن لە پێدانی ماف بە ئەندامانی حەشدی شەعبی و سنووریان بۆ دادەنێن.
باسنیوز
