عه‌بادی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له واشتنۆن، ده‌ستبه‌جێ پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وای به‌سه‌ر كرده‌وه
نوسینگه‌ی عه‌بادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، عه‌بادی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا رون كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسی له هه‌وڵ و كۆششی نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌باره‌ی یارمه‌تیدانی عێراق له‌رووی سه‌ربازی مرۆییه‌وه له رزگاركردنی به‌ری چه‌پی موسڵ كه له ئێستا شه‌ڕێك دژی رێكخراوی داعش به‌ڕێوه ده‌بات.
هه‌روه‌ها عه‌بادی په‌یوه‌ندی به فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كان كرد و چه‌ندین رێنمایی بۆ ده‌ركردن كه به‌رده‌وامی به سه‌ركه‌وتنه‌كان و پارستنی گیانی سه‌ربازان و هاوڵاتیان ده‌دات.
payamner-
