له‌سه‌ر داوه‌تی ترامپ، عه‌بادی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وت
له‌مباره‌یه‌وه نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی وتی، سه‌رۆكی وه‌زیران به ده‌واتێكی فه‌رمی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كات، وتیشی، له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌ره‌ڕای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، عه‌بادی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیران كۆده‌بێته‌وه.
نوسینگه‌ی عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌بێت، وتیشی، مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ به‌هێزكردنی هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره‌كانی ئه‌منی و سه‌ربازی و ئابووری و بواره‌كانی دیكه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رووداو، فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یاوەری شاندەکەی عەبادی دەکات، وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان لە شاندەکە بەشدارە.
payamner-
