هێزه عیراقییه‌كان له‌خۆرئاوای موسڵ پێشڕه‌وی زیاتر ده‌كه‌ن
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، یه‌كه‌كانی پۆلیس و هێزی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی خێرا به‌ته‌واوی مزگه‌وتی باشاو شه‌قامی عه‌داله‌و بازاڕی باب سرای-یان له گه‌ڕه‌كی موسڵی كۆن كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، لەماوەی چەند هەفتەی رابردووش‌دا هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەخۆرئاوای موسڵ بەدەستهێناوە.
هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق گه‌مارۆی چه‌كدارانی داعش-یان داوه له گه‌ره‌كی موسڵی كۆن و نزیكتربونه‌ته‌وه له‌و مزگه‌وته مێژووییه‌ی كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی تیادا راگه‌یاند له‌نزیكه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا.
به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز، چه‌كداره‌كانی داعش له ناو ماڵه‌كانه‌وه شه‌ڕده‌كه‌ن و له‌نێوكۆڵانه باریك و ته‌سكه‌كاندا جموجوڵ ده‌كه‌ن و له‌رێگه‌ی قه‌ناس و كرده‌وه‌ی خۆكوژی و هێرشی ئۆتۆمبیلی بۆمب رێژكراووه به‌رگری ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده باران بارینی زۆر به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وی دروستكردووه، به‌ڵام سوپا و یه‌كه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا و پۆلیسی فیدراڵی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه پێشره‌وی زۆریانكرد و نزیكه‌ی 500 مه‌تر دوورن له مزگه‌وتی (ئه‌لنور) كه مێژووه‌كه‌ی بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه، ئاڵای ڕه‌شی داعش به‌ڕوونی به‌سه‌ر مناره‌ی به‌ناوبانگی مزگه‌وته‌كه‌وه ده‌بینرێت.
هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا پێشره‌وی به‌رچاو گه‌وره‌یان كردووه و پردی سه‌ره‌كی سه‌رروباری دیجله‌یان كۆنترۆڵكرد و گه‌مارۆ مزگه‌وتی كۆنی موسڵی داوه.
لیوا حه‌یده‌ر زه‌رغام فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی بژارده‌ی پۆلیسی فیدراڵی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رۆیته‌رزی ووت " هێزه‌كانمان پارێزگاری له‌وناوچانه ده‌كه‌ن كه رۆژی چوارشه‌ممه به‌ده‌ستیان هێناوه‌ته‌وه و به‌رگریه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌ناوچه‌كه به‌به‌كارهێنانی قه‌ناس و ئۆتۆمبیلی بۆمب رێژكراو ".
كۆنترۆڵكردنی مزگه‌وتی ئه‌لنوری سه‌ركه‌وتنێكی سیمبولی گه‌وره ده‌بێت و له‌هه‌مانكاتدا ده‌ستكه‌وت و به‌ره‌و پێشونێكی گه‌وره.
زه‌رغام وتی "مزگه‌وته‌كه گرنگه بۆیان، له‌وێ خه‌لافه‌ته‌كه‌یان راگه‌یاند".
فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی بژارده‌ی پۆلیسی فیدراڵی راشیگه‌یاند، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه هێشتا نزیك نییه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی مانگ یان دوو مانگی داهاتوودا به‌ته‌واوی ئازادده‌كرێت.
XANDAN -
