گۆڕێکی بە کۆمەڵی منداڵان لە مووسڵ دەدۆزرێتەوە

گۆڕێکی بە کۆمەڵی منداڵان لە مووسڵ دەدۆزرێتەوە
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ژمارەیەک منداڵ لە شاری مووسڵ دەدۆزرێتەوە، کە بە دەستی چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش شەهید کراون.



ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە، کە تەرمی 24 کەسی تێدایە و زۆربەیان منداڵن، لە باکووری شاری مووسڵ دۆزراوەتەوە.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.
PAYAMNER -
Top