سه‌در سه‌رپه‌رشتى خۆپیشاندانێكى ملیۆنى له به‌غدا ده‌كات
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له ڕێگه‌ى میدیا و میدیاكارهكانى سه‌ر به ڕه‌وته‌كه‌یه‌وه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژى هه‌ینی داهاتوو له گۆڕه‌پانى "ته‌حریر" له ناوه‌ڕاستى به‌غدا، خۆپیشاندانێكى ملیۆنى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تیایدا وتارى هه‌ینیش ده‌دات.
میدیكارانى سه‌ر ڕه‌وتى سه‌در بڵاویان كرده‌وه، كه موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وته‌كه‌یان، بڕیاری داوه ڕۆژى هه‌ینی داهاتوو خۆپیشاندانێكى ملیۆنى له ناوه‌ڕاستى به‌غدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى بلاویان كردووه‌ته‌وه، خۆپیشاندانه‌كه له گۆڕه‌پانى "ته‌حریر" له ناوه‌ڕاستى به‌غدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در، خۆى ئاماده ده‌بێت و تاریان بۆ ده‌دات.
پێشتریش چه‌ند ارێك خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانى ته‌حریر ئه‌نجام دراوه، له مانگى نیسانى 2016 و خۆپیشانده‌ران چوونه ناوچه‌ى سه‌وز و له‌وێشه‌وه چوونه ناو بیناى په‌رله‌مان و دواتریش له خۆپیشاندانَكى دیكه‌دا، چوونه بیناى ئه‌میندارێتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه.
هاوكات، شێخ كازم عیساوى، به‌ناوى نووسینگه‌ى تایبه‌تى سه‌دره‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕایگه‌یاند :" له قووڵایی ئه‌و ڕووداوانه‌ى كه گه‌لى عێراق تیایدا ده‌ژى، له نێوان شه‌ڕى تاریكپه‌رستان كه له داعش خۆى ده‌بینێته‌وه و له نێوان داعشه‌كانى سیاسه‌ت، كه گه‌نده‌ڵكارانن و ده‌وڵه‌تیان په‌كخستووه و له پێناو به‌رده‌وامیدان به پرۆژه‌ى چاكسازی و ڕێگه‌گرتن له گه‌شتى گه‌نده‌ڵكاران، موقته‌دا سه‌در، وتارێكى گرنگ ده‌دات، ئه‌ویش ڕۆژى هه‌ینی له گۆڕه‌پانى ته‌حریر له گردبوونه‌وه‌یه‌كی ملیۆنیدا، ده‌بێت".
PAYAMNER -
