پەرلەمانی ئێران ستایشی حەنان فەتلاوی دەکات
شاندی ھەردوو پەرلەمانی ئێران و عێراق جەخت لەسەر بەردەوامیی ھاوکاریی نێوان ھەردوولا دەکەنەوە.
ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەرلەمانەکانی ئاسیا، "فاتمە زولقەدر" سەرۆکی شاندی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری لیستی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
لەو دیدارەدا شاندی ئێرانی ستایشی ڕۆڵی لیستی دەوڵەتی یاسا و "حەنان فەتلاوی" کرد لە ئیدانەکردنی دەستوەردانەکانی تورکیا لەناوخۆی عێراق و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، تەئکیدی لەسەر گرنگیی سەقامگیریی ناوچەکە و بەردەوامیی ھەماھەنگیی ھەردوولا لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و مەزھەبی کردەوە.
payamner-
