عه‌بادی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كراوه په‌رله‌مانی عێراق لێپرسینه‌وه له‌سه‌رۆكی كۆمسیۆن ده‌كات
سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق دوێنێ چوارشه‌ممه نوسراوێكی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران كردوو داوای لێ‌كرد له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ئاماده‌بێت، بۆ تاوتوێكردنی یاسای بودجه‌ی 2017 و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، كاتژمێر 11:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كات و ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌ه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆِرش و چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی دیكه ده‌رێت.
هه‌روه‌ها له‌به‌رنامه‌ی كاردا هاتووه كه لێپرسینه‌وه له‌سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت.
جبوری له نوسراوه‌كه‌یدا دوێنێ كه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردبووه‌وه، داوای له عه‌بادی كردبوو ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بێت بۆ تاوتوێكردنی یاسای بودجه‌ی 2017 و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، په‌رله‌مانی عیراقی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی په‌نجا ملیار دیناری ته‌رخانكردووه بۆ موچه‌و ده‌رماڵه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و جه‌ختیكرده‌وه كه له‌وه بێده‌نگ نابێت.
سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رسوڕمانی خۆی به‌رانبه‌ر وته‌كانی عه‌بادی نیشاندا له‌باره‌ی بوونی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداریی له‌خه‌رجكردنی پاره‌ی تایبه‌ت له‌به‌نده‌كانی یاسای بودجه‌دا، دوای سێ مانگ له‌په‌سه‌ندكردنی یاساكه.
خەندان
