تهقینهوهیهك له دیمهشق روویدا، زۆربەی قوربانییهكان عێراقین
ئهمڕۆ شەممە دوو تەقینەوە لە دەرەوەی گۆڕستانی باب ئەلسەغیر له دیمهشقی پایتهختی سوریا ڕوویدا کە یەکێکە لە شوێنهواره کۆنە ئاینەییەکانی سوریا، لهمبارهیهوه وەزیری ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، 40 کەس کوژراون و 120 کەسیش بریندار بوون، چالاکوانانی ئۆپزسیۆن دەڵێن 46 کەس کوژراون.
لای خۆیهوه وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، زۆربەی ئەو 40 کەسهی لە دوو تەقینەوەکەی دیمەشقی پایتەختی سوریا کوژراون عێراقی بوون کە بۆ سەردانی ئەو مەزارگانە چووبوون.
ئەحمەد جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند تۆڕێکی قەیران لەگەڵ کاربەدەستانی سوریا پێکهێندراوە بۆ پێناسە کردنی ئەو کەسانەی کوژراون و ناردنەوەی بریندارەکان بۆ عێراق.
payamner-
