سەلیم جبوری: دژی ھەوڵی دابەشکردنی عێراقین
ئاژانسی فارسی ئێرانی بەیاننامەیەکی سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاو کردەوە کە تیایدا ھەرجۆرە کۆبوونەوەیەکی سوننەکانی ڕەتکردەوە کە باس لە جیاکردنەوە و دابەشکردنی عێراق بکرێت.
سەرۆکی پەرلەمان لەسەر لیستی سوننەکان کە بە لایەنگری نووری مالکی سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا دادەنرێت، لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دژی ھەرچەشنە گردبوونەوە یان دیدارێکن کە جیابوونەوەی عێراقی لێبکەوێتەوە.
کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو لە تورکیا، چەندی لایەنێکی سیاسی سوننە مەزھەبی عێراق کۆبوونەوە بەمەبەستی پێکھێنانی بەرەیەکی ھاوبەش بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و پاراستنی مافەکانی سوننەکان لە عێراقدا، بەپێی سەرچاوە ھەواڵییەکان نووری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق کە بە نیازی پێکھێنانی ھاوپەیمانێتیەکی شیعەمەزھەبە بە بەشداری چەند کەسایەتییەکی سوننە بۆ پێکھێنانی حکومەتی زۆرینە لە عێراق، ئەو کۆبوونەوەی تورکیا بە مەترسی بۆ سەر ھەوڵەکانی دەزانێت و کەسە نزیکەکانی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە تومەتی ئەوەی کۆبوونەوەکە لە دەرەوەی عێراق بەستراوە و مەترسی بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق ھەیە تانەیان لە بەشداربووانی کوبوونەوەکە داوە.
payamner-
