چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵ له مووسڵ دۆزرایەوه؛ سەدان تەرمی تێدایه
سوپای عێراق دەڵێت، له دەوروبەری زیندانی "بادوش" له مووسڵ چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوه که نزیکەی ٥٠٠تەرمی تێدابووه.
زیندانی بادوش سێ رۆژ لەمەوبەر کەوته دەستی هێزەکانی سوپای عێراق. وەک دەگوترێت، داعش ئەم زیندانەی بۆ لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ بەکار دەهێنا.
هەرچەنده حەشدی شەعبی که ئەم گۆڕانەی دۆزیوەتەوه، ئاماری وردی تەرمەکانی ئاشکرا نەکردووه، بەڵام بەپێی ئاماری رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له ساڵی٢٠١٤، داعش نزیکەی ٦٠٠بەندکراوی لەم زیندانه لەسێداره داوه.
بەپێی راپۆرتەکانی ئەوکات، ئەوانەی لەسێداره دراون، زۆربەیان شیعه بوون.
به گوتەی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، هێزەکانی داعش دوای گرتنەوەی مووسڵ، ١٥٠٠بەندکراویان کۆکردۆتەوه و دوا هاڵاواردنی شیعەکان له سوننه و مەسیحییەکان، بەندکراوه شیعەکانی داوەته بەرد دەستڕێژی گوللـه.
payamner-
