گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له گرتووخانه‌ی بادۆش له مووسڵ دۆزرایه‌وه
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى خانه‌ى میدیاى جه‌نگى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌و قوربانییانه له دواى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى شارى مووسڵ له حوزه‌یرانى 2014ه‌وه كوژراون.
پێشتر په‌رله‌مانتاره شیعه‌كان، ئه‌وه‌یان ڕاده‌گه‌یاند، كه داعش سه‌رجه‌م گیراوه شیعه‌كانى له گرتووخانه‌ى "بادۆش" به دڕندانه‌ترین شێوه، كوشتووه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى خانه‌ى میدیاى جه‌نگ، هاتووه :" لیواى دووى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، گۆڕێكى به كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ڕووفاتى 500 ده‌ستگیركراوى مه‌ده‌نى تیادایه".
ئاماژه به‌وه دراوه، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه له رتووخانه‌ى بادۆش له مووسڵ دۆزراوه‌ته‌وه و داعش له كاتى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى شاره‌كه، به زیندووی ئه‌و قوربانیانه‌ى گرتووه و دواتر كوشتوویانێتى.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه هه‌مان ئه‌و لیوایه توانیویه‌تى 87 داعشى ده‌ستگیر بكات، كه به‌رپرسن له كوشتنى ئه‌و 500 قوربانییه.
باسنيوز
