گەندەڵییەکی بنەماڵەی حەنان فەتلاوی ئاشکرا دەبێت
سەباح سەعید فەتلاوی، برای حەنان فەتلاویی سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە و پەرلەمانتاری ئیئتیلافەکەی نوری مالیکی بە هاوکاریی رامی مونزیر عەبدولکازم، هاوسەری کچەکەی، تۆڕێکی تەلەڤزیۆنیی (مشەفەر) لەسەر ماڵی خۆی جێگیر کردووە.
جێگیرکردنی ئەو تۆڕە بووەتە هۆی تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن دەستەی راگەیاندن و گواستنەوەی عێراق و دادگا بڕیاری داخستنی تۆڕەکە و قەرەبووکردنەوەی دەستەکەی لەلایەن براکەی حەنان فەتلاوییەوە دەرکرد.
هەروەک عێراقییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەو بڕیارەی دادگا هۆکاری سووربوونی حەنان فەتلاوییە لەسەر بانگهێشتکردنی سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گواستنەوە بۆ پەرلەمان و لێپرسینەوە لێی.
حەنان فەتلاوی، کە هەموو هەوڵێک دەدا بۆ رەتکردنەوەی بڕیارەکەی دادگا، بەردەوام بەرپرسان بە گەندەڵی و بردنە پێشەوەی خزم و کەسیان تۆمەتبار دەکات و دژایەتیی مافەکانی گەلی کوردستان دەکات.
باسنیوز
