سه‌لیم جبوری: دوای داعش قۆناغێکی سیاسی دژوار دەست پێدەکات
ئه‌و وتانه‌ی جبوری له وته‌یه‌كیدا هات له چوارەمین و دوا پانێڵی یەکەم رۆژی دیداری سلێمانی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی عێراق.
جبوری وتی كه پێویسته چاودێری زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت، هیچ حزبێك نابێت ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا بگرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌یه.
وتیشی "پێویستە ئێمە چاو بخشێنیەوە بە یاسای هەڵبژاردندا، بۆ ئەوەی نوێنەری گەل بە ویستی گەل بێت".
به‌بڕوای جبوری چاره‌سه‌ری كۆتایی گه‌یشتنه به ده‌وڵه‌تی دام و ده‌زگا به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌ستور سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شته‌كان بێت
پانێلی تایبه‌ت به دۆخی سیاسیی عێراق لوقمان فەیلی باڵوێزی پێشووی عێراق لەویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێوەی دەبات بەبەشداری، سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، عادل عەبدولمەهدی جێگری پێشووی سەرۆک کۆماری عێراق، هیس بیتیتیو لیوس رافایل ساکۆ بەتریرکی کلادانی هەروەها مینا ئۆرایبی ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی.
xandan -
