زێباری: سه‌رده‌مێك بوو عیراق مه‌زن بوو به‌ڵام له ئێستادا تێكشكاوه
ئه‌و وتانه‌ی زێباری له‌پانێڵی سێیەمی پێنجه‌مین دیداری سلێمانیدا هات كه تایبه‌ت بوو به دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر ناونیشانی "کێبەرکێی هەرێمایەتی، چوارچێوەیەک بۆ سەقامگیریی".
وتیشی ""له ئه‌زمونی دیكتاتۆری عیراق ئه‌وه فێربوین كه ناكرێت به‌ڕێوبردنی وڵاته‌كه به‌ده‌ست یه‌ك لایه‌نه‌وه بێت به ته‌نها".
له‌باره‌ی دۆخی سوریاشه‌وه زێباری رایگه‌یاند ""سوریا ڕوخاوه و دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه".
پانێڵەکە لەلایەن رۆبین رایت و جۆین فیڵۆو لەپەیمانگای ئەمەریکا بۆ ئاشتی و سەنتەری ودرۆ ویڵسن بەڕێوەدەبرێت بەبەشداری: فەلاح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشتی نەتەوەیی لەحکومەتی عێراق، هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوەو دارایی حکومەتی عیراق، تاریک میتری بەڕێوەبەری پەیمانگای ئسام فاریس بۆ سیاسەتی گشتی و کاروباری نیوەدەوڵەتی لەزانکۆی ئەمەریکی لەبەیروت، ئیلینا سوپۆنینا راوێژکار لەپەیمانگای روسی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی، حەسەن ئەحمەدیان مامۆستا لەزانکۆی تاران، بەسمات ئۆزتورک جێگری وەکیل وەزیری بەرگریی، ئەسلی ئایدینباستاس نووسەر لەرۆژنامەی واشنتۆن پۆست.
xandan -
