وتەبێژی حەشدی شەعبی: داعش ئێستا لە حەشدی شەعبی دەترسێت
ئهو وتانهی کەریم نوری لهمیانهی پانێڵی دووەمی پێنجهمین دیداری سلێمانیدا هات كه تایبهته به ئۆپەراسیۆنی موسڵ و لەلایەن مایکڵ نایتس و لافێر فیلۆو لەپەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهڕێوهدهبرێت، بەبەشداری عەبدولئەمیر یاروڵا فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عیراق، جەبار یاوەر وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە، کەریم نوری وتەبێژی حەشدی شەعبی هەروەها حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی پاراستی ئێزیدخان.
وتەبێژی حەشدی شەعبی وتی " ئازادکردنی شوێنێک ئاسانترە لە پاراستنی...ئێستا لە پرۆسەی كۆنتڕۆڵكردنهوهی تەلەعفەرداین".
وتیشی "هەموو جیهان لە داعش دەترسێت، بەڵام داعش ئێستا لە حەشدی شەعبی دەترسێت".
xandan -
