بهرپرسێكی بالای داعش كوژرا
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، کاتژمێر 5ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 5\3\2017، تیرۆریست محەمەد ئەحمەد محەمەد عومەر، بەرپرسی کاروباری نەوت لە ویلایەتی نەینەوای ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، لە (فولکەی ئەلساعە) لە بەری ڕاستی شاری مووسڵ کوژراوە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ئەو تیرۆریستەی داعش لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە کراوەتە ئامانج.
لە سەرەتای شەڕی داعشەوە تاوەکوو ئێستا، ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان و سەرکردە باڵاکانی داعش کوژراون و لە چەند مانگی ڕابردووشدا، گەورەترین گورزی سەربازی بەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە گەیشتووە.
payamner-
