دووەم پرد لە بەری راستی موسڵ كۆنترۆڵكرایەوە
هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی قۆناخی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ، هێزە عێراقییەکان پردی یەکەمیان لە باشووری شارەکە کۆنترۆڵکردەوە.
بە کۆنترۆڵکردنەوەی هەردوو پردەکە، گوشارێکی زۆر لەسەر چەکدارانی داعش دروستبووە، کە ئێستا لە گۆشەیەکی بەشی راستی موسڵ گەمارۆدراون.
پردی حوریە کە پردی دووەمیشی پێدەگوترێت، کەوتووەتە سەر رووباری دیجلە و هەردوو لای راست و چەپی موسڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە. پێشتر لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆردوومانکرابوو، بۆئەوەی چەکدارانی داعش نەتوانن بەئاسانی هاتووچۆی هەردوولای موسڵ بکەن.
payamner-
